وەک مێشەسەگانە وایە، بە هەر شتێکەوە نیشت، لێی نابێتەوە.
مێشەسەگانە: جۆرە مێشێکی پانکەلەی سوورکاری چنگچنگە، بە هەرشتێکەوە بنووسێت درەنگ بەری دەدات، زیاتر لە سەگ دەنیشێت (فەرهەنگی خاڵ)، بە کەسێکی ناڕەسەن و ناپەسەند دەوترێت کە بۆ بەرژەوەندی خۆی بە کەسێکەوە بلکێت، تا مەرامەکانی جێبەجێ نەکات بەری نەدات. [1]