هەژدە لە نیسانێ، گیشە لە عەردێ، کولۆ لە ئاسمانێ.
گیشە: شارای جۆ. عەرد: زەوی. کولۆ: کوللە (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: لە وڵاتی کوردەواردا لە هەژدەی نیسانەوە جۆ دەدرورێتەوە و لەسەر جۆخین شارا و خەرمان کۆدەکرێتەوە، گەر ئەو کارە لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، کوللە پەیدادەبێت و دانەوێڵەکە هەموو دەخۆن. مەبەست لەوەیە لەو ڕۆژانەدا ئەو شتانە ڕوو دەدەن. [1]