جۆخێنم خەمی بایە.
جۆخین: بەو جێگە دەوترێت کە جووتیار لەسەر کێڵگە تەختی دەکات و خەرمانی ساڵی لەسەر کۆدەکاتەوە، لە کوردەواردا کاتێک خەرمان کۆدەکرێتەوە و جەنجەڕ دەکرێت، جووتیارچاوەڕێی با دەکات، بۆ ئەوەی خەرمانەکە بە با بکات، بۆ ئەوەی دان و پووش لەیەک جیابکاتەوە. بۆیە جووتیار لەسەر جۆخێن خەمی بایەتی زوو هەڵبکات و کارەکەی تەواو بکات. [1]