لە پەڕاوێزی دوا مەشقی کەمپە ئامادەکاریەکەیان بۆ بەشداریان لە پاڵەوانێتی کاراتێی کراوەی ڕووسیا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #01-04-2024# و لەنێو هۆڵی مەشقەکانی کەمپەکە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یاریزانە پاڵەوانەکانی یانەکەیانی بەسەر کردەوە کە بەشداری لەو ڕکابەرییە جهانییە دەکەن.
لەو بەسەرکردنەوەیەیدا و لە وتەیەکدا حاکم مەحمود ڕایگەیاند کە کوڕە پاڵەوانە لاوەکانی تیمی کاراتێ دەبنە نوێنەرمان لە پاڵەوانێتی کاراتێی کراوەی وڵاتی ڕووسیا کە ئەوەش دەست کەوتێکی مێژووی دەبێت هەم بۆ یانەکەمان و وە بۆ ئێوەی پاڵەوانان.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە پاڵەوانانی پاڵاوتەی جیهان لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی کاراتێی ڕووسیا بەشدارن و ئێمەش وەک یانەی پێشمەرگە تیمەکەمان بە سەرکردایەتی
#ئەرسەلان موڕادی# ڕاهێنەر و بە بەشداری ئەم پاڵەوانانە دەچینە نێو هەردوو جۆری یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە کە لە یەکەم ڕۆژی و لە یاری کێشە جیاوازەکان چوار یاریزانی ورە شێرمان ڕکابەری دەکەن و دواتر و وەک هەمیشە #شڤان عوسمان# کە مێژویەکی پڕ دەست کەوت و خەرمانی بۆ یانەکەی و شاری #سلێمانی# و کوردستان و ئێراق بەدەست هێناوە دەچێتە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی جیهان.
دواجار جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە وتی، بە دڵ و ڕۆح لەگەڵتانین و هیوادارین بە ئەنجام و دەست کەوتەوە بگەڕێنەوە و وەک هەمیشەش وتومە بێ دەست نابن و دڵنیام ئەنجامی بەرچاوتان دەبێت.
جێگەی باسە پاڵەوانێتی کراوەی ڕووسیا لە شاری نۆڤۆ سبریسک لە ڕێکەوتی 04-04-2024 بۆ #07-04-2024# بەڕێوە دەچێت و هەریەک لە یاریزانان (شڤان عوسمان-کاپتن و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق و یانەی پێشمەرگە و ڕێباز حەکیم و بڕیار یوسف لە هەمان یانە و مەبەست فایەق یاریزانی پاڵەوانانی هەڵبژاردەی ئێراق و یەکێک لە ڕاهێنەرانی هۆڵی کاراتێی گۆیژە) بەشداری لەو پاڵەوانێتییە بەهێزە دەکەن بەم شێوەی کێشانە.
شڤان عوسمان لە کێشی 84 کغم
مەبەست فایەق لە کێشی-84 کغم
ڕێباز حەکیم لە کێشی-60 کغم
بڕیار یوسف لە کێشی-67 کغم.[1]