ڕۆژ لە پشت کۆژە، لە فسکەنی وایە ڕۆژە.
کۆژ: کەنار (فەرهەنگی کۆما کوردییا کورمانجی)، فسکەی: مەبەست لە کەسی ناشیی و نەزانە. واتە: کاتێک خۆر ئاوادەبێت، زەردەی ئاوابوونی کەمێک لە زەردەی خۆر هەڵاتنی بەیانیان دەچێت، بۆیە کەسی نەزان، خراپ تێدەگات، بۆ کەسێکی دەبەنگ بەکاردێت کە هەموو شتێک بەپێچەوانەوە تێبگات. [1]