بەرخی بەر دوو دایکە.
بەرخ: بەچکەی نێر یان مێی مەڕ، تا تەمەنی شەش مانگ (فەرهەنگی شێخانی)، لە کوردەواردا هەندێک جار مەڕێک بەرخۆلەکەی مردار دەبێتەوە، بۆ ئەوەی سوێی نەچێت و گوانی خراپ نەبن، بەرخۆلەی مەڕێکی تری بۆ دێنن، ئەو بەرخۆلەیە شیری دوو دایک دەخوات. بە منداڵێکی تێروپڕ دەوترێت لە هیچی کەم نەبێت، زیاتر لە ژنێک خزمەت و چاودێریی بکات. [1]