بەرخی بە لواوەیە.
لواوە: ڕۆیشتنەوە یان چووەوە، (فەرهەنگی شێخانی)، بەرخ: بەچکەی نێر یان مێی مەڕە، تا تەمەنی شەش مانگ (فەرهەنگی شێخانی)، شوانکارەکان دەڵێن: ئەو مەڕ یان بزنەی کە تەمەنی کەمتر لە ساڵێکە و ئاوس دەبێت، لە کاتی زاندا تووشی ئازار دەبێت، بەچکەکەی ناوێت، بەو ڕەفتارە دەڵێن: لێی نابانێت، لەو کاتەدا (بانۆک) بانک دەکەن و دایک بەچکە بەڕێگەی کوردەواری ئاشت دەکاتەوە، بەچکەکە بۆ لای دایکی دەچێتەوە. بە تازە بووکێک دەوترێت کە تۆرابێت و چووبێتەوە لای مێردەکەی. [1]