سەری خۆی نازانێ ببەستێ، شەدەی بووکی دەڕازێنێتەوە.
شەدە: پارچەیەک قوماشی ڕەنگاوڕەنگە، ژنان یان پیاوانی کورد وەک مشکی لەسەری دەبەستن، شەدە کەسی لێزانی دەوێت بۆ بەستن، ئەگینا جوان ناوەستێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێکدا بۆ ژیانی تایبەتیی خۆی شارەزایی نەبێت، کەچی بیەوێت هاوکاریی خەڵکی پێبکات. [1]