ئەوە مانگ لە کێهە لای هەڵاتییە
لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە# زۆر ئەو دەستەواژە ئیدیۆمییە بەکاردەهێنرێت، هاوشێوەی گاسنەکی بخەنە بەرپێی، ئەگەر کەسێک کەسێکی خۆش بوێت یان خێزانیک خێزانێکی خۆش بوێت، کتوپڕ و پاشماوەیەکی زۆر وەکوو میوان بەدەربکەوتنایە ئەوا خاوەنماڵ شاگەشکە دەبوو و بەسەر سووڕمان و خۆشی دەبڕین و خۆشحاڵییەوە لە کاتی بەخێرهاتندا دەیانوت: ئەوە مانگ لە کێهە لای هەڵاتییە.[1]