عومرت بە عومری گەپرۆکەی بی
لە پێدەشتی #کەندێناوە#ی گیایەکی تەمەن کورتی بەهاری دەڕوێت، لاسکێکی ناسکی گوڵ زەردی بەر هێشوویی هەیە، ئاژەڵدار و لادێنشنانی ئەو دەڤەرە خستویانەتە نێو ئەو ئەو ئیدیۆمە توک و لوکەوە چونکە تەمەنی زۆر کورتە تا ئەو ڕادەیەی کە بەیانیان دەڕوێت و ئێواران هەست بەکز بوون و هیشکبوون و پیری ڕووەکەکە دەکەیت، بۆیە وەکوو نزا و تووک بەرانبەر کەسێک بەکاردەهێنرێت و دەوترێت: عومرت بە عومری گەپرۆکەی بی.[1]