دەڵێی کەشتی نوحە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: سەری کوێرە ماری لا دەست دەکەوێت، لە چیرۆکی پەیامبەرانی خودا چیرۆکی کەشتییەکەی پەیامبەر نوح دروودی خوای لێ بێت زۆرترین گێڕانەوەی چیرۆکی بەر ئاگردان بووە، ئەو کەشتییە هەموو شتێکی تێدا بووە و لە هەموو زیندەوەر و گیانلەبەرێک جووتێکی تێدابووە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر شوێنێک، جێگەیەک هەموو شتێکی تێدا بێت دەوترێت: دەڵێی کەشتی نوحە. [1]