حسابی کۆنیان هەیە
وتراویشە: حسابی کۆنیان یەکلاییکردەوە، لە کوردەوارییدا وا ڕێکەوتووە دوو کەس دەبێتە شەڕیان و لە یەکتری دەدەن و یەکتری ئەتک دەکەن و جاری واش هەیە دەگاتە حاڵەتی یەکتر کوشتن، کەچی خەڵک ئەو کارە بە ئاسایی وەردەگرن و زۆر بەلایانەوە گرنگ نابێت، چونکە دەزانن هەردوولا حەقیان لەلای یەکدیدا هەیە یان کۆنە دوژمندارییەکیان هەیه، بۆ ئەو حاڵەتە کوردەواری دەڵێت: حسابی کۆنیان هەیە. [1]