شەش و بێژ لێکدانه
لە یاری دۆمینە و ئەزنیفدا ئیدیۆمی تریش درووستکراوە وەکوو: #دوو شەشی بۆ دەرچوو# یان#دووشەشی لە دەست تۆپی#، لێرەش جارێکیتر پوولەکانی دۆمینە کراون بەو ئیدیۆمه، چونکە پوولی ژمارە شەش نابێت لە پوولی ژمارە پێنج-بێژ بدرێت، بێژ: فارسییە واتە ژمارە پێنج، ئەگەر ئەو حاڵەتە ڕوویدا واتە ئەو کەسە کاروباری تێکەڵ دەکات و خراپی بەڕێوەی دەبات ، بۆ ئەمەش وتراوە: شەش و بێژ لێکدانە. [1]