ناو: کەمال
ناوی باوک: هەمزە وسو حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1947
ڕۆژی شەهیدبوون: #13-08-1983#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی زیارەتی سەربە شارەدێی #هیران#، شارۆچکەی #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: بەرزایەکانی گوندی ئێنزە و لێوژە لە پشت شارۆچکەی #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
کەمال هەمزە وسو حسێن، لە ساڵی 1947 لە گوندی زیارەتی سەربە شارەدێی هیران لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، گوندنشین بووە، خەریکی کاری جوتیاری بووە، باوکی کەمال لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ئێران بووە، خێزاندار بووە و خێزانەکەی ناوی ئامینە تاهیر بووە، خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی کاروخ و ئەسکەندەر و بەهار، شیلان و نازدار.
$خەباتنامە$
ساڵی 1961 لە دەستپێکی شۆڕشی ئەیلوول، لەگەڵ مەحمود کاوانی شەهید کەمال هەمزە وسو حسێن و جەمالی برای بوونەتە پێشمەرگە، بۆ ئەرک دەچنە چیای سەفین.
ساڵی 1962 و دوای شەهید بوونی مەحمود کاوانی دەچنە لای هاشم باپیر و درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن.
پاشان دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەی شەقڵاوەی لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسی خۆیان دەدەن و لە هەمان کاتدا پەیوەندیان لەگەڵ هاشم باپیر دەمێنێت وەک پێشمەرگە لەگەڵی بەشداری شەڕ و داستانەکان دەکەن.
ساڵی 1966 جەمال و کەمال و باوکیان دەگوازرێنەوە بۆ بەتالیۆنی حەوتی ئاکۆ بەفەرماندەیی عەباس ئاغا سەربە لەشکری دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمزە وسوی باوکیان پلەی سەرلق وەردەگرێت و جەمال و کەمالی برای پلەی سەرپەل وەردەگرن.
ساڵی 1969 هەمزە وسوی باوکیان شەهید دەبێت و ئەوان تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی 1975 درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن.
ساڵی 1975 و دوای نسکۆی شۆڕش، ئاوارە دەبن و لە شاری #نەغەدە# نیشتەجێ دەبن، هەر لەو ساڵەدا پەیوەندی دەکەنەوە بە مەلا غەریب و وەک پێشمەرگەی لێژنە ناوچە درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن.
ساڵی 1979 بەشداری کۆنگرەی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن لە شاری زێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای کۆنگرە هەر وەک پێشمەرگەی لقی دوو دەمێننەوە و لە بەتالیۆنی هاشم باپیر سەربە لێژنە ناوچەی شەقڵاوە، درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن، بارەگایان لە کوپەڕە و کۆنەلاجان بووە.
ساڵی 1983 هێزەکانی سەربە لێژنە لقی دوو لەگەڵ بەشێک لە هێزی لێژنە لقی یەک دابەش دەبنە سەر چیای #قەندیل# و گوندەکانی چواردەوری شارۆچکەی #ڕانیە# و قەڵادزێ، بۆیە بەشێک لە هێزەکەی مەلا غەریب و هاشم باپیر و حەسۆ میرخان ژاژۆکی و چەند پێشمەرگەیەکی لێژنە لقی یەک دەچنە بەرزایەکانی گوندی ئێنزە و لێوژە لە پشت شاڕۆچکەی قەڵادزێ.
لە ڕێکەوتی 13-08-1983 هێزێکی زۆری یەکێتی بە چاوساغی خەڵکی دەڤەرەکە هێرشێکی گەورە دەکەنە سەر ئەم سەنگەرەی پێشمەرگە دوای شەڕێکی قورس و دەستەویەخە، جەمال و کەمالی برای لە یەک سەنگەردا شەهید دەبن، هەر لەگەڵ ئەواندا لەو هێرشە کۆمەڵێک پێشمەرگە و فەرماندە شەهید بوون کە بریتی بوون لە شەهید ئەمیر عاز ناسراوە بە شەهید کاکۆ، شەهید سەردار ئەمیر عاز ناسراوە بە سەرداری شەهید کاکۆ، شەهید قادر، شەهید مامەند وەیسی هەروەها هێزەکەی لێژنە لقی یەک بەزیندوویی دەکەونە دەست هێزەکانی یەکێتی، ژمارەیان هەشت پێشمەرگە بووە، لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی وەک دیلی جەنگ گوللەباران دەکرێن و شەهید دەکرێن، هەر لەو شەڕەدا هاشم باپیر وەک فەرماندەی هێز زۆر بەسەختی بریندار دەبێت و ئێستاش بەهۆی شوێنەواری ئەو برینەیەوە بووەتە پەککەوتە. شەهید جەمال باوکیشی شەهیدی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولە.
بە فەرمانی #مەسعود بارزانی# لە ساڵی 2009 بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی ئەو شەهیدانە گواسترایەوە بۆ شارەدێی گۆڕەتووی سنووری شارۆچکەی #مێرگەسوور# و لەوێ بەخاک سپێردران. [1]