لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، #قوباد تاڵەبانی#، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام #جەلال تاڵەبانی# لە سنووری #پشدەر# سەردانی شارەدێی ئیسێوە و گوندەکانی دەوروبەری کرد.
لە دوو کۆبوونەوەی جەماوەری لە شارەدێی ئیسێوە و گوندی باوزێیی شەهیدان، قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەڕڵەمانی کوردستانی کرد و ڕوونی کردەوە کە بۆچی گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بدرێت ڕاشیگەیاند: یەکێتی لە سێ ساڵی ڕابردوودا بە سەرۆکایەتی #بافڵ تاڵەبانی# بەردەوام خەریکی خۆڕێکخستنەوە بووە تا بتوانێت بە هێزێکی زیاترەوە گۆڕانکاری لە شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا بکات.
یەکێتی و سەرۆکەکەی ویست و ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە کە بە پشتببەستن بە دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە دوای هەڵبژاردن بە هەموو هێز و تواناوە کاربکەن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی هەرێم، تەنیا یەکێتی توانا و هێز و کەرەستەی پێویستی هەیە بۆ چاکسازیی بنەڕەتی و گۆڕینی شێوازی حکومڕانی. [1]