پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
14-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ تیپی مۆسیقای ئێراق
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ نەوزاد ڕەمەزان
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ هەڤاڵ و ئومێد
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ قادر قوربانی
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ عوسمان عەبدوڵڵا
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ فەرهاد حەمەسەعید
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ پەروین شازادە
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  534,499
وێنە
  114,139
پەرتووک PDF
  20,742
فایلی پەیوەندیدار
  110,252
ڤیدیۆ
  1,866
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
جەلال میرزا کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم فەتاحی
ژیاننامە
تەڵعەت سامان
ژیاننامە
محەمەد قازی
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستانی ئێراندا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستانی ئێراندا

یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستانی ئێراندا
کەم مێژوونووسی ئێرانی هەیە ددانی خێری پێدا هێنابین، شتێکی وێچووی لەبارەماندا نووسیبێ، کەم یا زۆر سەروسەکوتی نەکوتابین، سەیرە، بەڕاستی سەیرە، لەوەتی مێژوو نووسراوەتەوە ئێمە وەکەس نەڕزاوین، هەڵمان نەکوتاوەتە سەر مڵک و ماشی کەس، دەستمان بە کڵاوی خۆمانەوە گرتووە با نەیبا. هەر دوژمن گەمارۆی ئێمەی داوە، هەر نەتەوەی تر پەلاماری بۆ ئێمە هێناوە، هەر بێگانە بە گژ ئێمەدا هاتووە، هەر زۆردار ویستوویەتی بمانگرێ، بمانکوژێ، بمانکوتێ، تاڵانمان بکا، خاو و خێزانمان وەدەشتێ بخا و ماڵ و حاڵمان لێ تێکوپێک بدا و ژیانمان بشێوێنێ. هەمیشە هەر داگیرکەران هێرشیان هێناوەتە سەر نیشتمان و زێدەکەمان و ویستوویانە وڵاتی باب و باپیرمان لێ داگیر بکەن. ئێمە ئەگەر دەستەوەکەریمان کردووە، ئەگەر بۆ بەربەرەکانی ڕاپەڕیوین، ئەگەر داومانەتە چیا، ئەگەر ڕۆبووینە چەک، پێشی زۆردارمان گرتووە، بە گژ داگیرکەردا هاتووینەوە، تەنیا و تەنیا بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و نامووسی خۆمان بووە.

جا جاری وا بووە قوربانیی زۆرمان داوە، خوێنمان بە لێشاو ڕژاوە، لەشمان بە کەڵەکە لە مەیدانێ بەجێ ماوە و منارە لە سەری شەهیدانمان دروست کراوە. جاری واش بووە بەدەستمانەوە هاتووە بەرسینگەمان لە دوژمن بڕیوەتەوە، دامان پەڵۆسیوە، دابڕ دابڕمان تێ خستووە، تەنانەت جوقەوارمان لێ بڕیوە، بەڵام لە هەموو حاڵێکدا هەق هەر بەلای ئێمەوە بووە. چونکە بەرگریمان کردووە، لە بناری چیا سەخت و هەزار بە هەزارەکانی خۆماندا وەدەست هاتووین. بەرگریش مافی ڕەوای هەموو زیندەوارێکی سەر ئەم جیهانەیە و بە تاوان ناژمێررێ. کەچی مێژووی زۆرداران بخوێننەوە، تەماشا بکەن، هەر ئێمە تاوانبار و گوناهکارین، هەر ئێمە پیاوخراپ و بەدناوین. بۆ؟ چونکە بێهێز و بێدەستەڵاتین. چونکە قەڵەم بەدەس دوژمنانەوە بووە. مێژوونووسەکانی بێگانە کە زۆربەیان بە نانی زۆرداران چاویان پشکوتووە و بە ورکەی داگیرکەران بەخێو کراون پێیان لە ڕاستی خستووە و واقیعیان شاردۆتەوە. هەزاران جنێوی سەر بەکوڵکەیان پێداوین و قسەی سارد و سووکیان لە پارسەنگ ناوین و تووک و لەعنەتیان لێ کردووین، کە بۆچی دەستمان لەسەر دەست دانەناوە تا خاوەن شکۆیان بەهاسانی بمانکوژن؟ بۆچی چاومان دانەیەشتووە تا بە کەیفی خۆیانی دەستدرێژی بۆ ماڵ و گیان و نامووسمان بکەن؟ بۆ وەدەست هاتووین؟ بۆ بەرگریمان کردووە و بۆ بە جارێکی نەتواوینەوە؟ سەرانسەری کتێبی ئەو مێژوونووسانە پڕن لە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر نەتەوەی زۆرلێکراو و بەشخوراوی کورد. بەڵام لە لابەلای لاپەڕەکانی ئەم کتێبە پڕ لە تەوس و پلار و لاتاوانەشدا جاروبار دەتوانین ترووسکاییی ڕاستی بدۆزینەوە.

بۆ نموونە لە نیوەی دووهەمی چەرخی بیستەمدا لە ساڵی 1350ی هەتاوی (1971ی زایینی)دا کتێبێک بەناوی «اوضاع ایران در جنگ اول یا تاریخ رضائیه» نووسراوی «محمد تمدن» بڵاو بۆتەوە کە بەڕاستی پەڵەی شەرمە بە داوێنی زانستەوە. ئەم کتێبە کە کابرایەکی ئازەری بە فارسییەکی ناڕێک و نالەبار و پڕ لە غەڵەت و پەڵەت نووسیویەتی، پڕە لە جنێو و قسەی سووک و گاڵتە کردن بە گەلی کورد لە کوردستانی ئێرانی کردووە و وەک گوتوویانە «کارێکی پێ کردووین با بە دەواری شڕی ناکا». بەتایبەتی هێرشی وای بردۆتە سەر شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی گەلی کورد، قارەمانی کۆڵنەدەر سمایل ئاغای سمکۆ کە قەت ئەسکەندەر بەگی تورکمان خاوەنی «عالم آرای عباسی» نەیبردۆتە سەر ئەمیر خانی برادۆست، خانی لەپزێڕین. بەڵام دەکرێ مێژوونووسێکی ورد و وریای کورد زۆر ڕاستی وا کە نووسەر بەراوەژووی نیشان داون لە لابەلای ئەم کتێبەدا بدۆزینەوە. بۆ نموونە ئەم نووسەرە باسی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەکا کە پەنجا و چوار ساڵ لەوەی پێش (1340ی کۆچی) لە کوردستانی ئێران بڵاوبۆتەوە و ئێمە زۆرمان لەسەر نەدەزانی، کلێشەی ڕۆژنامەکەشی چاپ کردووە. من لێرەدا دەمەوێ ئەوی ئەم کابرایە لەسەر دەرچوونی ئەم ڕۆژنامە نووسیویەتی بکەمە کوردی. لە لاپەڕەی 369 لەژێر عینوانی «سمیتقۆ و روزنامە کردی»دا نووسیویەتی:

(ڕۆژێک شێخ عەبدوڵڵا (لە پیاوە تێگەیشتووەکانی سمیتقۆ لە خزمانی سەید تەها» هاتە لای من و لەنێو قساندا گوتی: ئاغا «یانی سمیتقۆ» دەیەوێ لە ورمێ ڕۆژنامەیەک بڵاو بکرێتەوە، ئایا بەڕای تۆ بەچ ئەندازە و تیراژێک دەتوانین ڕۆژنامەیەک لەو شارەدا بڵاو بکەینەوە؟ کە هەم سەنگین بێ و هەم جوان و سەرنجڕاکێش؟ نووسەر لە جوابی شێخ عەبدوڵڵادا وای گوت:

«بەداخەوە پیتەکانی چاپخانەی ئێمە زۆر کەمن، بەشی چاپی ڕۆژنامە ناکەن. شێخ عەبدوڵڵا کە ئەم وەڵامەی بیست، بە توندی گۆڕا و حاڵی شێوا. منیش ترسام و لە هەڵەی خۆم گەیشتم و گوتم:

«ئەگەر وێڕای کرێکارانی دەزگاکەی خۆمان تێبکۆشین لەوانەیە کەموکوڕییەکانی نەهێڵین و بتوانین ڕۆژنامەکە بڵاو بکەینەوە. بەڵام دەبێ زۆر زەحمەت بکێشین تا ئامرازی پێویست ئامادە بکەین».

لێرەدا ڕەنگ و ڕووی شێخ عەبدوڵڵا کرایەوە و هیچ جوابی نەداوە. ئەگەرچی ئەو بەڵێنی دا کە هەقدەستی کاربەدەست و کرێکارانی چاپخانەکە بدا، نەدەکرا لەو ڕۆژیدا پشت بە بەڵێنی کوردەکان ببەسترێ. چونکە سەرپێچی لە فەرمانی سمیتقۆ لەو هەلومەرجیدا گاڵتە بە گیانی خۆ کردن بوو. پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک لەوبارەدا بیرم کردەوە، عەقڵم بە هیچ کوێ ڕانەگەیشت. ناچار کتێبخانە و چاپخانەکەی خۆم داخست، شەوێ دەگەڵ نۆکەرێکم و چەند بەڵەدی دیکە لە شاری وەدەر کەوتم). لێرەدا نووسەر باسی ڕاکردنی خۆی دەکا و پێوەندی بە ئێمەوە نییە و لە ئاخری لاپەڕەی 730دا دەست پێ دەکاتەوە:

(بەڵێ پاش ڕاکردن و ئاوارەبوونی بەناچاری من، سمیتقۆ دەستووری دابوو کە کتێبخانە و چاپخانەکەم داگیر بکەن. مەلا موحەممەدی تورجانی ناوێکیشی مەئموور کردبوو ڕۆژنامەی کوردی چاپ و بڵاو بکاتەوە و ئاغای مەلا موحەممەدی تورجانیش نەیکردبووە ناپیاوی بەشێکی لە کتێبە بەنرخەکانی کتێبخانەی من هەڵگرتبوو و بردبوویەوە ماڵە خۆی. هەر بەوەندەوە ڕانەوەستابوو، ناوی چاپخانەکەشمی گۆڕیبوو. تابلۆی چاپخانەی «تمدن»ی فڕێ دابوو و تابلۆی چاپخانەی «غیرەت»ی هەڵاوەسیبوو. ڕۆژنامەیەکیان بە زمانی فارسی و کوردی بڵاوکردبۆوە کە حەوتووی جارێک دەردەچوو. ناوی «ڕۆژی کورد - شەوی عەجەم» بووە کە دوایە بۆتە «ڕۆژی کورد» و ئاخری بۆتە «کورد».

نووسەر چەند لاپەڕەی دیکەی بە باسی شەڕ و کێشە و کارەساتەکانی نێوخۆی ئەو سەردەمی ئێران ڕەش کردۆتەوە و دیسان بای داوەتەوە سەر باسی سمکۆ و نووسیویەتی: «خەڵک کە بەهیوا بوون هێزی دەوڵەتی سمیتقۆ ڕام و بەردەست بکا، کە خەبەری ڕاپەڕینی «لاهووتی» و کوژرانی «خاڵۆ قوربان» و ڕاکردن و بڵاوبوونی چریکەکانی ئەو و هاتنی سەید تەهایان بیست بەجارێکی ناهومێد بوون. لەو لاشەوە کوردەکان بەو زاڵ بوونانە ئازاتر و باو خۆشتر و لەخۆباییتر بوون.

ئەمجار سمیتقۆ بێجگە لە بڵاو کردنەوەی ڕۆژنامەی کوردی «کورد» لە ورمێ ڕێکخراوێکی بۆ وەرگرتنی گومرگیش دروست کردبوو، لە هەر شتێکی کە خەڵک لە ورمێڕا دەیانبردە شارەکانی تر (مەراغە، خۆ، تەورێز) گومرگی دەستاند و پەتەی چاپی بە کوردی دەدانێ. کوژرانی خاڵۆ قوربان لە ڕۆژنامەی کوردەکان، کە بە ناوی کورد چاپ کراوە و بڵاو بۆتەوە، بەڵگەی بەنرخی تێدا هەن، ئێمەش لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە.

نووسەر ئەسڵی پاشکۆی فارسیی ڕۆژنامەکەی لە لاپەڕەی 380دا چاپ کردووە. ئەوەتا منیش دەیکەمە کوردی:

کارەساتی کوژرانی خاڵۆ قوربان

لە پاشکۆی ژمارە دووی ڕۆژنامەی «کورد» چاپی ورمێ «هەواڵنووسی ئێمە دەنووسێ: کوژرانی خاڵۆ قوربان و شکانی لەشکرەکەی بۆ ئاگاداری خوێنەرانی خۆشەویست ڕوون دەکەمەوە. ڕۆژی 28ی ڕەمەزانی 1340 لە کاتێکدا کە لەشکری کورد لەژێر فەرماندەیی «سەید تەها ئەفەندی» لە دەوروپشتی گوندی «قوزلو»ی خاکی هەوشار خۆی بۆ پەلامار بردنە سەر «ساین قەڵا» ساز دەکرد، خەبەری دەستدرێژیی «خاڵۆ قوربان» لە «میاندواو»ەوە بۆ «شاروێران» و «سابڵاغ» بەهۆی دوو سواری سەرداری موکری گەیشت. هەر دەسبەجێ ڕوو لە سابڵاغ کراوە. شەوی 29ی ڕەمەزان لە «بۆکان» مانەوە، بەیانیی زوو ڕۆیشتن. دوو سەعاتی ڕۆژ مابوو مەزنی عەشیرەتەکان لە دەوروبەری گوندی «دەرمان» دەگەڵ سەید تەها ئەفەندی کۆڕی ڕاوێژ و وتووێژیان گرت، نەخشەی پەلامار بردنە سەر خاڵۆ قوربانیان کێشا، ئاوایان دانا:

«جانگیر بەگ» لە عێلی هەرکی، «ئەسکەندەر خان» لە خەڵکی برادۆست «هەمزاغا» لە عێلی مامەش «ئەمیرئەسعەد»ی دێبۆکری و «سالار سەعید» لە خەتی «لاچین»ەوە بچن. بڕیاریان دا لە جەنگەی بوولێڵی بانگی شێواندا، لە سەعاتی دیاریکراودا، لە سێ لاوە پەلامار بەرن و تەقە دەست پێ بکرێ. «ئەمیرولعەشایر» و «ئەمیرئەسعەد» و «سالار سەعید» بەپێی بڕیاری گشتی لە تاریک و ڕوونی بەیانی 29ی ڕەمەزاندا لەسەر کێوی «زاوا و بووک»ڕا لەشکری خاڵۆ قوربانیان کە لەسەر تەپکی «داشا مەجید» لەنێو سەنگەراندا دامەزرابوون، دایە بەر دەستڕێژ. لە هەردووک لاوە شەڕ دەست پێ کرا.

سوارانی کورد نەیانهێشت شەڕەکە درێژەی بکێشێ، لەسەر جڵەوان ڕکێف کوت هەڵیان کوتا سەر لەشکری عەجەمان، خۆیان دەپاڵ هاوێشتن، بە لوولەی تفەنگان وەدەریان نان. هێندێک بەدیل گیران. هێندێک کوژران و سوارەکانی ئەمیرئەسعەد «مترالیوز»ێکیان وەدەست کەوت. ئەسپ و یەستر و تفەنگێکی زۆریش گیرا. ئەمیرولعەشایر، ئەمیرئەسعەد، سالار سەعید لەپاش ئەوەی لە کوشتن و بەدیلگرتنی سەربازەکانی «داشا مەجید» بوونەوە، چەند سوارێکیان بەدووی سەربازە ڕاکردووەکاندا نارد. بۆ خۆشیان پەلاماریان دا قۆڵێکی دیکەی لەشکری خاڵۆ قوربان کە لەسەر کێوی «خەزایی» بوون. ئەوانیش پاش تەقەیەکی کەم سەنگەریان بەتاڵ کرد و هەڵاتن.

هێندێکیان وەبەرهاتن کوژران و هێندێکیش بەدیل گیران. لەوێش ئەسپ و تفەنگێکی زۆر وەدەست کەوت. سوارەکانی سالار سەعید مترالیوزێکیان گرت. دەگەڵ کوو شکەستەی لەشکری ئەو دوو شوێنە وا بە شپڕزەیی گەینەوە ئیندرقاش ترس لەنێو لەشکری خاڵۆ قوربان کەوت و پاک هەڵاتن. ئاغایانی مەنگوڕ و هەرکی و زەرزا جڵدانە لێیان وەخۆکەوتن و ئازایانە دایان گژانێ. لەو شەڕەدا خاڵۆ قوربان و چەند ئەفسەر و سەرباز کوژران. زۆریش بەدیل گیران. پیاوەکانی سەید تەها ئەفەندی 3 تۆپ، سوارەی مەنگوڕی تۆپێک و سوارەکانی هەرکی 2 تۆپی گەورە و مترالیوزێک و ئەسباب و تفەنگێکی زۆریان بەتاڵان گرت. هێندێک دەڵێن سوارەی ئەحمەدی گوڵاوی ئاغای مەنگوڕ و هێندێک دەڵێن ئەحمەد خانی هەرکی خاڵۆ قوربانی کوشتوە.

شکستەی لەشکری خاڵۆ قوربان زۆربەیان گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان و دووسەد کەسێکیش چوونە تەورێز. کۆلۆنێل «نصراللە خان» فەرماندەی ژاندارمریش لە «صاین قلعە»وە بەرەو موکری وەڕێ کەوت، بەتەواوی لەو ڕووداوە بێخەبەر بوو. بۆ ئەوەی دەگەڵ خاڵۆ قوربان یەک بگرنەوە زۆر بە فیزەوە بۆ لای بۆکان هات. ئەمیرئەسعەد کە ئەو خەبەرەی بیست زۆر بەپەلە خۆی گەیاندە «ئەمیرئاباد»ی تەنیشت بۆکان. کۆلۆنێل کە دەگاتە بۆکانێ و خەبەری کوژرانی خاڵۆ قوربان و شکان و بڵاوبوونی لەشکرەکەی دەزانی، فیزماڵکی دەداتێ، بۆکان بەجێ دێڵێ، بۆ «ساین قەڵا» دەگەڕێتەوە. سوارەکانی بەگزادە و سەرداری موکری وەدوویان دەکەون، ئەمیرئەسعەد و ئاغاکانی دیکەی دێبۆکری بە ڕکێفکوت خۆ دەگەیەننە یارمەتیی سوارانی موکری و بەگزادە. ئۆردووی ژاندارمری لە کێوی پشت گوندی «ئاڵبلاغ» گەمارۆ دەدەن. زۆران دەکوژن و بەدیل دەگرن دەسکەوتیش گەلێکە. لەو پەلامارەدا «سوڵتان عبدالحمید خان» ئەفسەری ژاندارمری کوژراوە. کۆلۆنێل دەگەڵ پاشماوەی لەشکرەکەی شەوانە لە کێو دێتە خوارێ و بەلاڕێدا هەڵدێ. ئاغایانی بەگزادەی فەیزوڵڵابەگی تۆپێکی گەورەیان گرت و ناردیان بۆ «چهریق». بەڕاستی ئازایەتی و لەخۆبوردنی گشت ئاغایانی موکری بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی نیشتمانی و نەتەوایەتی جێگای سوپاسە. هیوادارم لەڕێگای هەقناسییەوە ئەوەی لەو ڕۆژنامە تاقەکەماندا چاپی بفەرموون. ع. ش».

دیارە ئاغای «تمدن» ئەم باسەی بۆیە نەهێناوەتە گۆڕێ گۆشەیەک لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران ڕووناک بکاتەوە، بەڵکوو مەبەستی شتێکی دیکەیە و ویستوویەتی ڕق و قینی تایبەتی خۆی بەرامبەر بە سەرکردایەتیی ڕاپەڕینی ئەو سەردەمی گەلی کورد دەرببڕێ و بۆمان بگێڕێتەوە کە چۆن چاپخانەکەی لێ موسادەرە کراوە. جا بۆیە هیچ نەینووسیوە ئەو ڕۆژنامەیە چەند لاپەڕە بووە، ئەندازەی چەند بووە، کەی دەرچووە، کەنگێ پەکی کەوتووە و لەسەریەک چەند ژمارەی بڵاوبۆتەوە. بەداخەوە ئەم کڵێشەش کە چاپکراوە، دەگەڵ ئەوەشدا کە ساڵ و مانگ و ڕۆژی دیارە، ژمارەی بە سەرەوە نییە. ئێمەش جارێ هیچ بەڵگەیەکی ترمان بە دەستەوە نییە. مەگەر لەبەر خۆمانەوە بێ بەڵگە لێکی دەینەوە و کەمێک لە ڕاستی نیزیک بینەوە.

ئەگەر قسەی ئەم نووسەرە بەڕێزە ڕاست بێ و ئەو ڕۆژنامە سێ جاری ناو گۆڕی کردبێ. ئەوە دەردەکەوێ کە ئەو ڕۆژنامە لانی کەم دەبێ سێ ژمارەی لێ دەرچووبێ. ئەم ژمارەش کە کڵێشەکەیمان لەبەرچاوە لە ڕۆژی 12ی شەوالی 1340دا بڵاو کراوەتەوە. ئەگەر دڵنیا بین هەموو جارێ لە ڕۆژێکی دیاریکراو لە حەوتوودا چاپ کرابێ، ئەوە دەبێ ژمارەی یەکەمی لە ڕۆژی 27-28ی ڕەمەزان و ژمارەی دووهەمی لە ڕۆژی 5ی شەوال و ژمارەی سێهەمی لە 12ی ئەم مانگەدا بڵاو بووبێتەوە. بەڵام من بۆ خۆم بە چەند دەلیل لەو حیساب و لێکدانەوەیە دڕدۆنگم:

1- هەرچەند من بۆ خۆم نەمدیوە، بەڵام لە گەورە پیاوانی ئەودیو و ئەمدیوم بیستووە کە مامۆستا مەلا موحەممەدی تورجانی یا قزڵجی زانایەکی گەورە و ئەدیبێکی شارەزای کورد بووە. هیچ وێ ناچێ ناوێکی وا نالەبار «ڕۆژی کورد - شەوی عەجەم»ی بۆ ڕۆژنامەکەی هەڵبژاردبێ، با زۆریشی ڕق لە عەجەم بووبێ. لێرەدا دەمەوێ ئەو نوکتە ڕووناک بکەمەوە کە کوردی ئێران بەتایبەتی خەڵکی موکریان، کە گوتیان «عەجەم» مەبەستیان کاربەدەستانی دەوڵەتە نەک ڕەشوڕووتی میللەت. دوور نییە یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکە «ڕۆژی کورد» بووبێ، دوایە ناوی گۆڕیبێ و بووبێ بە «کورد».

2- نووسەر بە ڕاشکاوی دەقی ڕیپۆرتاژی کوژرانی خاڵۆ قوربانی لە پاشکۆی فارسی ژمارە دووی ڕۆژنامەی «کورد» ڕاستەوخۆ نەقل کردووە. لە ڕیپۆرتاژەکەدا نووسراوە شەڕی دەوری شاری سابڵاخ لە ڕۆژی 29ی ڕەمەزاندا کراوە و خاڵۆ قوربان لەو ڕۆژەدا کوژراوە. هەروەها هەر لەو ڕیپۆرتاژەدا هاتووە کە یەکێک لە سەرکردەکانی شەڕی دەوری سابڵاخ «ئەمیر ئەسعەد» خۆی گەیاندۆتە شەڕی کێوی ئاڵبڵاغ. ڕێگای نێوان سابڵاخ و ئاڵبڵاغ بۆ لەشکری هیچ نەبێ دوو ڕۆژی دەوێ، کە وا بوو دیارە شەڕی کێوی ئاڵبڵاغ لە ڕۆژەکانی هەوەڵی مانگی شەوالدا ڕووی داوە. بەینی ئاڵبڵاغ و ورمێش بۆ پەیکی سوار چوار ڕۆژ دەبێ. بۆیە وام لێک داوەتەوە کە ئەم ڕیپۆرتاژە بۆ ڕۆژی 5ی شەوال نەگەیوەتە ورمێ و لە ژمارەی دووهەمدا کە بە حیسابی سەرەوەمان دەبێ لە 5ی شەوالدا بڵاو بووبێتەوە، چاپ نەکراوە. مەگەر وای دانێین کە لەنێوان سابڵاخ و ورمێدا خەتی تەلگراف بووبێ و ئەم ڕیپۆرتاژە بە تەلەگراف ناردرابێ، کە ئەویش جێی گومانە، یان پاشکۆیەکە لە پاشان چاپ کرابێ.

3- نەک هەر ئەو سەردەمی بەڵکوو بەداخەوە ئێستاش ئەم شوێنە ماوە کە کورد سەروبەندی جێژنان دەست لە ڕەش و سپی نادا و لێی ڕادەوەستێ بۆ پاش جێژن. مەگەر پێمان وا بێ مەلا محەممەدی تورجانیزادە ئەم ڕۆژنامەی وەک جێژنانەیەکی بەنرخ پێشکەشی نەتەوەکەی کردبێ.

بەهەر حاڵ پاش ئەم لێکدانانەوە دەگەینە ئەم ڕاستییە کە ڕۆژنامەی کوردی چاپی ورمێ لە ئاخر و ئۆخری ڕەمەزان یان لە هەووەڵ ڕۆژەکانی شەواڵی 1340ی کۆچیدا بڵاو بۆتەوە. بەڵام جێی داخە کە نازانین چەند ژمارەی لێ دەرچووە و چۆن و بۆچی و کەنگێ پەکی کەوتووە.

نووسەر: #هێمن موکریانی#
سەرچاوە: #هەواری خاڵی# [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 14 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی تێکست: ڤەژینبوکس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە هێمن موکریانی
1. پەرتووکخانە هەواری خاڵی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 14 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نەبەز بازیانی
وێنە و پێناس
شاری سلێمانی ساڵی 1925
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
کورتەباس
ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد: پڕۆسەی ئاشتی سوودی بۆ ئابووری، گەشەپێدان و بازرگانی دەبێت
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
کورتەباس
کەرەستە و شمەکی بەشێک لە ئەنفالکراوان کە زۆرینەیان منداڵن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە
وێنە و پێناس
شاری سەقز، بەفربارینی زستانی ساڵی 1954
کورتەباس
بەرپرسێکی ئیتاڵیا لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووداو: دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەبێتە هۆکارێکی دیکەی سەقامگیریی ناوچەکە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
حەبیبوڵڵا کەریمی
وێنە و پێناس
سێ پێشمەرگەی دێرینی گوندی دارەدۆین
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
وێنە و پێناس
هەردوو کەسایەتی کورد شێرکۆ بێکەس و ئازاد بەرزنجی
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی بنەماڵەی جەعفەر خان، شاری سەقز لە ساڵی 1984
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
عەلی شایان
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
ناوی کاتەکان لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
کاوە شێخ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
جەلال میرزا کەریم
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
جەلال میرزا کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم فەتاحی
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیبراهیم فەتاحی
ژیاننامە
تەڵعەت سامان
26-03-2009
هاوڕێ باخەوان
تەڵعەت سامان
ژیاننامە
محەمەد قازی
18-08-2019
زریان سەرچناری
محەمەد قازی
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
10-01-2025
سروشت بەکر
غەزاڵە حدوودی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
14-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ تیپی مۆسیقای ئێراق
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ نەوزاد ڕەمەزان
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ هەڤاڵ و ئومێد
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ قادر قوربانی
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ عوسمان عەبدوڵڵا
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ فەرهاد حەمەسەعید
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ پەروین شازادە
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  534,499
وێنە
  114,139
پەرتووک PDF
  20,742
فایلی پەیوەندیدار
  110,252
ڤیدیۆ
  1,866
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نەبەز بازیانی
وێنە و پێناس
شاری سلێمانی ساڵی 1925
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
کورتەباس
ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد: پڕۆسەی ئاشتی سوودی بۆ ئابووری، گەشەپێدان و بازرگانی دەبێت
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
کورتەباس
کەرەستە و شمەکی بەشێک لە ئەنفالکراوان کە زۆرینەیان منداڵن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە
وێنە و پێناس
شاری سەقز، بەفربارینی زستانی ساڵی 1954
کورتەباس
بەرپرسێکی ئیتاڵیا لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووداو: دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەبێتە هۆکارێکی دیکەی سەقامگیریی ناوچەکە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
حەبیبوڵڵا کەریمی
وێنە و پێناس
سێ پێشمەرگەی دێرینی گوندی دارەدۆین
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
وێنە و پێناس
هەردوو کەسایەتی کورد شێرکۆ بێکەس و ئازاد بەرزنجی
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی بنەماڵەی جەعفەر خان، شاری سەقز لە ساڵی 1984
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
عەلی شایان
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
ناوی کاتەکان لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
کاوە شێخ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5.985 چرکە!