ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: عەزیزخان مهاجر
ساڵی لەدایکبوون: 1951
ڕۆژی شەهیدبوون: #02-08-1995#
شوێنی لەدایکبوون: گوندى #بۆڵێ#ی شارەدێى #سیدەکان#ی پارێزگاى #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #ڕواندز#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا عەزیزخان مهاجر، ساڵى 1951 لە گوندى بۆڵێی شارەدێى سیدەکانی پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە، تا قۆناغى شەشى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.
ساڵى 1975 دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى نەلیوان بۆ ماوەى ساڵێک نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەگەڕێتەوە ئێراق و بۆ باشوورى ئێراق دووردەخرێتەوە، دواى ماوەیەک دەگەڕێتەوە زێدى باب و باپیرانى.
ساڵى 1978 لەلایەن حکوومەتى ئێراق بۆ ئۆردوگاى زۆرەملێی #دیانا# ڕادەگوازرێنەوە.
ساڵى 1966 پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لەگەڵ عەزیز خانى باوکی بووەتە پێشمەرگە.
لە شەڕەکانى چیاى زۆزک و حەسەن بەگ و گەرووى عومەرئاغا و گەرووی بێشە و چیاى گۆڕەز بەشدارى کردووە.
ساڵى 1991 لە ڕاپەڕینى جەماوەرى شارۆچکەى دیانا دژى دام و دەزگاکانى حکوومەتى ئێراق بەشدارى دەکات.
ساڵى 1992 لە دواى دامەزراندنى سوپاى یەکگرتووى لەشکرى کوردستان و پێکهێنانى لیواى 33 دەبێتە ئامر سریە، لە شەڕى داسەپاوى سەر خەڵکى کوردستان و #پارتى دیموکراتى کوردستان# دەبێتە ئامر مەفرەزە.
لەشەڕەکانى دیانا و ڕواندز و #حاجى ئۆمەران# و #قەسرێ# و #وەرتێ# و دۆڵى خانەقا بەشدارى دەکات.
لە #27-01-1995# لە شەڕى وەرتێ بەسەختى بریندار دەبێت، دواى چاک بوونەوەى لە لیواى 62ی سوپاى 6 دەکرێتە مقەدەم.
لە 02-08-1995 لە شەڕى ڕواندز بەسەختى بریندار دەبێت و شەهید دەبێت.[1]