ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک
ئەو ڕۆژەی تۆ لە بەرۆک و لە گیرفانی
ناو
زاخۆزاخۆدا بۆم ئەگەڕێی
من ئەوکاتە لەناو گەرووی
دەرسیمدەرسیم دام و
بووم بە تیشک و
بووم بە باهۆز.
ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک
ئەو شەوە تۆیش
لە ماڵەکانی دەرسیمدا بۆم ئەگەڕێی
من ئەوکاتە وەکوو هەور
چوومەتەوە
چیای جوودی و
بوومەتەوە
بە باران و بە برووسکە و
بە هەڵۆکەی ئاگری نەورۆز
ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک!. [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: ژەنەڕاڵ