قەحپە پیر بێ تۆبەی ئەکا
وتراویشە: #قەحپەی پیر دەبێتە دەڵاڵ#، قەحپە، ئافرەتی لەشفرۆش کە مامەڵە بە جەستەی خۆیەوە دەکات، کاتێک فێری ئەو کارە بەدڕەوشتییە بووە، خراپ بۆی تەرک دەکرێت و ناتوانێت وازی لێ بهێنێت، کاتێک وازی لێ دەهێنێت کە تەواو پیر بووە و کەڵکی دانی نەماوە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ بێ کەڵک بوونی کەسێک لە ئەنجامدانی کارێک کە پیشەی خۆی بووە و هیچی پێ نەماوە و ناکرێت بەنازیش بە خەڵکی بفرۆشێتەوە کە وازی لەو کارە هێناوە بەتەوسەوە دەوترێت: قەحپە پیر بێ تۆبەی دەکا.[1]