قەڵا دەڕمێ مەنەری دەمێنێ
وتراویشە: دیوار ڕووخاوە مێرابی ماوە، مەنەر: نیشان و سەروشوێن و (ئەسەر) و مێراب و بناغە و شوێنەوار و...تاد، قەڵا، شورا و سەنگەر و مەتەرێزی پتەوتۆکمە لە دوند و بەرزاییدا لە بەردی گەورەگەورە بوونیاتنراوە، لەبەر ئەوەی پایەی خۆڕاگری بووە زووزوو لەلایەن دوژمنەوە کراوەتە ئامانج و ڕووخێنراوە و کەوتووەتە بەر سمکۆڵانی ئۆردووی داگیرکەران، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ دیاربوونی شوێنەوار و مێرابی کەسێک یان خانەوادەیەک دوای شکست و کەوتن و پیربوون و ئاوابوون و...تاد وتراوە: قەڵا دەڕمێ مەنەری دەمێنێ.[1]