ناو: سەبور
نازناو: دکتۆر سەبور
ناوی باوک: یوسف
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 1944
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
دکتۆر سەبور یوسف عوسمان، لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی تەکییەى قەڵاى هەولێر لەدایکبووە.
قوناغەکی خوێندن سەرەتایی لە قوتابخانەی المزفریە و ناوەندی و پاشان ئامادەیی لە ئامادەیی ئەربیلی کوڕان لە ساڵی 1963 بەسەرکەوتووی تەواو دەکات.
دواتر دەچێتە تورکیا لە زانکۆی ئەستەنبوڵ لە کۆلێژی پزیشکی وەردەگیرێت و لە ساڵی 1971 کۆلێژی پزیشکی تەواو دەکات، دواتر درێژە بە خوێندن دەدات تا ساڵی 1975 بڕوانامەی دکتۆرا و پسپۆڕی لە پزیشکی منداڵان بەدەستهێناوە.
دواتر دەگەڕێتەوە شارى هەولێر ، دوای گەڕانەوەی لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و لە کلینیکە تایبەتەکانیدا پێشوازی لە نەخۆشەکانی کردووە وە چەندین پۆستی هەبووە، لەوانەش یاریدەدەر لە کۆلێژی پزیشکی/ #زانکۆی سەڵاحەدین# ، وە چەندین توێژنەوەی ئەنجام داوە لەوانە توێژینەوە بە ناونیشانی شێرپەنجەی خوێن لە منداڵاندا.
بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتى کردووە لە وڵاتانی ئوزباکستان، تورکیا چەندین وڵاتی تر.
دوای خزمەتە گەورەکانی خانەنشین دەبیت و بەردەوام دەبێت لە خزمەت کردن وەک پزیشکی ڕاوێژکار لە پزیشکی منداڵان لە نۆرینگەی تایبەتیی خۆی خزمەت بە نەخۆشەکانی دەکات هەتا ئیستاش ساڵی 2024 بەردەوامە لە خزمەتکردن.[1]