کێ دەبا؟ یا فلووس یا بسک لووس
وتراویشە: پارە دینبەرە، دەیانوت: پیاوێکی شێتەڵۆکەش لە #ئیلنجاغی گەورە# هەبوو دەیوت: خواباشە و پارە باشە، فلووس: یەکەیەکی بچووکی دراوە، یەک دیناری سویسری کۆنی ئێراقی (1000) هەزار فلس بوو، بسک: مووی ئەگریجە و زولف و سەرەوەی لاچانگ، چ کیژ و ژنان یان کوڕوکاڵ بەریاندەدایەوە و سەرنجی یەکترییان بۆ لای یەکتری پێ ڕاکێشاوە، لە دونیای سەرمایە و مادەدا تەنیا دوو کەس دەیبەنەوە چ خاوەنی پارەوپوڵ یان لووس و پووس بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: کێ دەبا؟ یا فلووس یا بسک لووس. [1]