گرانییەکەی حەزرەتی یوسفه
یوسفی کوڕی یەعقوبی پێغەمبەر کە لە سەرچاوە مێژووییەکاندا بە عەزیزی میسر ناویهاتووە هاوشێوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمڕۆ بووە، چیرۆکی خەونی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە و ڕاڤەی خەونەکەی لەلایەن پەیامبەر یوسفەوە و هاتنەدی خەونەکە کە حەوت ساڵ هاتی و حەوت ساڵ گرانی و قات و قڕیی بووە، ئەو گرانییەی ئەو سەردەم ئێستا لەو ئیدیۆمە کوردەوارییەدا بەکارهاتووە ئەگەر کەسێک ڕژدی و ڕەزیلی بکات یان بارودرۆخی ئابووری و گوزەران خراپ بێت دەوترێت دەڵێی گرانییەکەی حەزرەتی یوسفە. [1]