لە کیستانی لاجان لە گەرمێنێ تەرجان
هاوشێوەی ئەمە وتراوە: بۆ مەڕ لەوەڕاندنێ لە کوێستانێ گەدە و پانەسەر لە گەرمیانێ ئیلنجاغ و داربەسەر، لاجان: دەشت و شارەدێ و کوێستانێکە لە بناری کێوی زاگرۆس دەکەوێتە شارۆچکەی #خانە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوچەیەکی پڕ ئاو و گیایه، بە چەم و سێڵاو و مێرگ و کانی و کانیاوە نزیکە لە چۆمی بەناوبانگی زێی بچووک، تەرجان: گوندێکە سەربە شارۆچکەی #قوشتەپە#ی شاری #هەولێر# ئەو ناوچەیە گەرمەسێر و تەختانییە و پڕ لەوەڕە بۆ ئاژەڵداری بۆیە وتراوە: لە کیستانی لاجان لە گەرمێنێ تەرجان.[1]