ناونیشانی بابەت: ئەو هاوسەرانەی هەڵگری سالاسیمیان ئەگەری چەندە منداڵەکانیان ببن بە تووشبووی نەخۆشییەکە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
=KTML_Bold=ئەگەر دوو هاوسەر هەردووکیان هەڵگری سالاسیمیا بن ئەگەری ئەوەی منداڵی تووشبوویان هەبێت بەم شێوەیە دەبێت:=KTML_End=
لە چوار منداڵ یەکێکیان تووشبووی نەخۆشییەکە دەبێت.
یەکێکیان نە تووشبوو دەبێت نە هەڵگر.
دووانیان بەهەمان شێوەی دایک و باوکەکە هەڵگر دەبن.
=KTML_Bold=ئەو پشکنینانە چین کە بۆ کۆرپە ئەنجامدەدرێت لە سکی دایکیدا بۆ دەستنیشان کردنی حاڵەتەکە؟=KTML_End=
پشکنینی CVS کە بریتییە لە وەرگرتنی نموونە لە وێڵاش و پاشان پشکنین بۆ خانەکان دەکرێت. ئەم پشکنینە لەنێوان هەفتەی 11 بۆ 14ی دووگیانی دەکرێت.
پشکنینی (Amniocentesis) کە بریتییە لە وەرگرتنی نموونە لە شلەی ئەمنیۆنی (ئەو ئاوەی کە کۆرپە لەناویدایە) و پشکنین بۆ خانەکانی کۆرپە دەکرێت، لە دوای هەفتەی 15ی دووگیانییەوە ئەنجام دەدرێت. [1]