ناونیشانی بابەت: ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی هەڵگری نەخۆشی سالاسیمیان
ئامادەکردن: ماڵپەڕی وێستگە
هەڵگری سالاسیما، ئەم حاڵەتە نەخۆشی نییە تەنیا کەسەکە هەڵگری یەکێک لە جینەکانی سالاسیمیایە کە ئەمەش لە نزیکەی 3-5%ی دانیشتووانی پارێزگایەکی وەک #سلێمانی# بوونی هەیە، دکتۆر بڕیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن لەم بابەتەدا ڕێنماییەکی گرنگ دەداتە ئەو کەسانەی ئەم گرفتە تەندرووستییەیان هەیە.
دکتۆر بڕیار دەڵێت ئەم کەسانە کە پشکنینی ڕێژەی خوێن ئەنجام دەدەن ڕێژەی خوێنیان تا ڕاددەیەک لە کەسانی تری ناو کۆمەڵگە کەمترە و بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە چارەسەر نییە مەگەر نەخۆشییەکی تری خوێنیان هەبێت و هەندێک سەرچاوەی پزیشکیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کەسانە دەتوانن چارەسەری (فۆلیک ئەسید) وەک پاڵپشتییەک بۆ بەرزبوونەوی ڕێژەی خوێنیان وەربگرن و هەندێک سەرچاوەی تریش دەڵێن تەنانەت پێویستیان بەوەش نییە.
تاکە گرنگی ئەم حاڵەتە لە کاتی پڕۆسەی هاوسەرگیریدایە کە هەتا بکرێت ئەگەر کچ و کوڕێک هەڵگری سالاسیمیا بوون هاوسەرگیری ئەنجام نەدەن بۆ ئەوەی منداڵی تووشبووی نەخۆشی سالاسیمیا نەخەنەوە. [1]