ناونیشانی بابەت: دیاردەی داون (down syndrome) چییە و هۆکارەکانی چین؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
ئەم دیاردەیە ناتەواویەکی کرۆمۆسۆمییە کە تووشبووانی کۆپییەکی زیادەی کرۆمۆسۆمی ژمارە 21یان هەیە و لە ئەنجامی ئەمەشدا چۆنییەتی کارکردن و گەشەسەندنی مێشک و جەستەی کەسەکە ئەگۆڕێت.
=KTML_Bold=ئەو هۆکارانە چین کە ئەگەری ڕوودانی ئەم حاڵەتە زیاد دەکەن؟=KTML_End=
هەڵکشانی تەمەنی دایکەکە.
ئەو خێزانانەی منداڵی تری تووشبووی دیاردەی داونیان هەیە.
=KTML_Bold=ئایا دەتوانرێت بەر لە لەدایکبوونی کۆرپەکە دەستنیشان بکرێت؟=KTML_End=
بەگشتی هەموو خانمێکی دووگیان پێویستە لەنێوان هەفتەی 11 بۆ 14ی دووگیانی سۆنار ئەنجام بدات بۆ پێوانی (NT) کە بریتییە لەو شلەیەی کە لە پشتی ملی کۆرپەلەدا هەیە کە لە حاڵەتی زیادبوونیدا ئەگەری ئەوەی کۆرپەکە ناتەواوی کرۆمۆسۆمی هەبێت وەکوو دیاردەی داون زیاد دەکات، پاشان کۆمەڵێک پشکنینی تایبەت هەیە کە بەپێی پێویست پزیشکی پسپۆڕ بڕیار دەدات ئەنجام بدرێن. [1]