ناونیشانی بابەت: سوودەکانی بەکارهێنانی پشتێنی پاڵپشتی سک لە دوای نەشتەرگەری منداڵبوون
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بەستنی سک بە بەکارهێنانی پشتێنی گونجاو کە پاڵپشتی سک و ماسوولکەکانی سک بکات و لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا کۆمەڵێک سوودی هەیە کە بریتین لە:
یارمەتیی زوو چاکبوونەوەی برینەکە دەدات.
پاڵپشتی ماسوولکەکانی دیواری سک دەکات.
کەمکردنەوەی هەڵاوسان.
خانمەکە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکات ئەگەر بەشێوازی درووست بەکاری بهێنێت.
کەی دەتوانیت بەکاری بهێنیت؟
دوای دوو هەفتە لە نەشتەرگەری منداڵبوون دەتوانرێت بەکاربێت. [1]