بەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکان لەسەر ئاستی ولاَتانی عەرەب لە گۆڕەپانی وەرزشی عێراقدا دەنگدانەوەی گشتی بە دوای خۆیدا هێنا و لە نێویاندا یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی عێراق بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دەکەن .
بە واژۆی سەرۆکی یەکێتییەکە ، یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی عێراق لە بروسکەیەکی پیرۆزبایدا کە ئاراستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە ئاماژەی بەوەداوە کە یەکێتییەکەیان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دەکەن بۆ بەدەست هێنانی نازناوێکی مێژووی لەسەر ئاستی یانە پاڵەونەکانی ولاَتانی عەرەبی ، هەروەک ئاماژەیان پێداوە کە ئه و دەست کەوتە تەنیا بۆ یانەی پێشمەرگە بەدەست نەهاتووە بەڵکوو جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆ وەرزشی شەتڕەنجی عێراقی. [1]
=KTML_Bold=بۆ بینینی دەقی بروسکە پیرۆزباییەکەی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی عێراق بڕوانە فایلی پەیوەندیدار.=KTML_End=
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=