ناتوانێ سەری خۆی بخورێنی
هەندێک کەس زۆر سەرقاڵی کار و کاسبی و بەدەستهێنانی بژێوی و قووتی ڕۆژانە و کاروباری دونیایە و بەهیچ شێوەیەک بەوە ناپڕژێت پشوویەک یان سەردانێک یان پیاسەیەک یان خۆشوشتنێک بۆ خۆی بکات، بەمەش پرچ و سەری پڕ قڕێژ دەبێت و فریای سەر خوراندنیش ناکەوێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە سنووری #هەولێر#ێ بەکەسێکی پڕ ئیش دەوترێت: ناتوانێ سەری خۆی بخورێنی. [1]