لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی سیتی سینەما یەکەم پاڵەوانێتی شەتڕەنجی خێرای سیتی سینەمای نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە 70 یاریزان بەشدار بوو دواجار یاریزان، #ئاریان عەلی# لە یانەی پێشمەرگە توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و هەروەک (ئەحمەد جەزا و زرنگ سەڵاح) بە پلەکانی سێیەم و چوارەم هاتن.
ئەمە و (#کارین کەمال#) لەسەر ئاستی کچان بە باشترین یاریزان دیاری کراو (پارسا هێمن) -یش لە تەمەنی خوار 12 ساڵ لە باشترینەکان بوو هەرچی (ژیلوان نوورەدین) بوو لە تەمەنی خوار 20 ساڵ توانی ببێتە باشترین یاریزانی ئەو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە.
سەبارەت بەو پاڵەوانێتییەی سیتی سینەمای شاری سلێمانی #ئەسعەد ئیسماعیل# ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و سەرپەرشتیاری ئەو پاڵەوانێتییە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم پاڵەوانێتییە لەژێر چاودێری یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو وە یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی ڕێکخەری بوون.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە ئەکادیمایی شەتڕەنجی سیتی سینەما پاڵپشت و سپۆنسەری ئەم پاڵەوانێتییە بوون و بە سوپاسەوە هاوکاری تەواویان کردین بۆ سەرخستنی هەر بۆیە دەمانەوێت لێرەوە و لە شاری سلێمانییەوە یاری شەتڕەنج لەسەر ئاستی وڵات بگەیەنینە لوتکەی سەرکەوتنەکان.
دواجار ئەسعەد ئیسماعیل تۆفیق وتی، ئەنجامی کۆتایی ڕیزبەندی یاریزانان بەم شێوەیە بوون.
یەکەم/ ئاریان عەلی
دووەم / سیوار بلال
سێیەم / ئەحمەد جزا
چوارەم / زرنگ سەڵاح
پێنجەم / ژیروان نوورەدین
باشترین خوار 20 ساڵ / نالی محەمەد
باشترین کچ / کارین کەمال
باشترین خوار 12 ساڵ / پارسا هێمن
[1]