تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانی بە دوو سەرکەوتن و یەک یەکسان بوون و دوو شکست لە دوای جەولەی پێنجەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق هەنگاوێکی گرنگ بنێت و لە پێشەنگی ڕیزبەندی نزیک بێتەوە، ئەوەش دوای کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە یارییەکانی دا.
پاش کۆتاهاتنی یارییەکانی جەولەی پێنجەمی قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئێراق یانەی جۆلان 11 خاڵی هەیە و پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گرتووە و هەروەک (الغراف) بە هەمان ژمارەی خاڵەکانی یانەی پێشەنگ دووەمە، ئەمە و مەسافی بە 9 خاڵ سێیەم و ئەمانە بەغدا بە 8 خاڵ چوارەمە و یانەی ڕومادیش بە 7 خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی لەنێو 20 یانەی بەشداری خولەکە گرتووە.
لە هەمان ڕیزبەندی یانەکان پێشمەرگە لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی دێت بە 7 خاڵ و ناسریەش بە هەمان خاڵ حەوتەمە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=612390&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ڕیزبەندی خولەکە=KTML_Link_External_End=