وەک مێشە سەیانەیە
مێشە سەگانە، مێشێکی بە سەگەوە دەنووسێت و لێی نابێتەوە و خوێنی دەمژێت و ئارامی لەسەگەکە دەبڕێت و پێی دەوترێت: سەگەکە مێشی لێ هاتووە، هەرجارەی بەشوێنیکییەوە دەنووسێت و خوێنی لێ دەمژێت و سەگەکەش هەڵدەپەڕێت تاوەکوو لە خۆی دوور بخاتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک کەسێکی لێ نەبێتەوە و بەدوایەوە بێت و زۆریش لێی جاڕس بێت دەوترێت: وەک مێشە سەیانەیه.[1]