یاخوا کای کۆن گڕ نەگرێ
وتراویشە: ئاگری بن کای، کا: کوتراوی قەسەر و لاسکی گەنم و جۆیه، بە گێرە یاخود ئامێر کوتراوە و بووە بە کا، ئالیکی ئاژەڵانە و دەخرێتە کادێنەوە، ئەگەر ئەو کایە زۆر لە کادێنەکەدا بمێنێتەوە پێی دەوترێت: کای کۆن، ئەگەر کا گڕ بگرێت خراپ خراپ دەکوژێنرێتەوە و لەژێرەوە هەر دەسوتێت ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە سنووری شاری #سنە# بۆ کۆنە کێشە و گرفتێک کە چارەی نەبێت دەوترێت: یاخوا کای کۆن گڕ نەگرێ.[1]