شەیتان ئاو بەدەموچاوی دادەکات
وتراویشە: شەیتان میزێ بەدەموچاوی دادەکات، ئەو ئیدیۆمە لە کوردەوارییدا بەکاردەهێنرێت بۆ ژنێکی قرغ و ڕەشتاڵە و ناشیرین دوای ئەوەی بێوەژن دەکەوێت لەلای نێرەورس و پیاوانی ئارەزووبازەوە بە چاوێکی تر لێی دەڕوانن و لەبەرچاویان جوان دەبێت و دڵیان بۆی دەچێت و بەگاڵتەوە دەڵێن: شەیتان ئاو بەدەموچاوی دادەکات.[1]