ئەوجا وەرە گونی بگرە و دەستنوێژت بشکێ
ئەوانەی موسڵمانن کە دەستنوێژ هەڵدەگرن نابێت دەستیان بەشوێنی شەرم و ئافرەتی نامەحرەم بکەوێت چونکە دەستنوێژەکەیان دەشکێت، بۆ کەسێکی بەخشراو و کەم ژیری و نەفام و کەودەن و گێلۆکە و گەمژە ئەگەر دەستیان بەر هەر شوێنێک بکەوێت لەبەر فەقیر حاڵییان دەستنوێژیان ناشکێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم بەکەسێکی نەزان و ناحاڵی دەوترێت: ئەوجا وەرە گونی بگرە و دەستنوێژت بشکێ.[1]