ئاوی ئەخوا دانی ناخوا
وتراویشە: گۆشتاوی دەخوا گۆشتی ناخوا، دەگێڕنەوە هەندێک گەنج مەڕێک لە مەڕدارێک دەدزن و ئێوارە گۆشتاوەکەی دەخۆن، پیاوێکی بەتەمەن کە تۆبەکارە و وازی لەدزیکردن هێناوە دەڵێت: تەنیا هەندێک مەرەگەکەی-شلەکەی بدەنە من، دانەوێڵەکانی وەکوو گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و لۆبیا و فاسۆلیا و ماش و..تاد، کە وەکوو گەنمەکوتاو و گەنم بەسڵق و نیسکێنە و نۆکاو و ترشی فاسۆڵیا دەکرانە چێشت بۆ ئەو چێشتانەش خەڵک هەبووە وتویەتی: دانەکەی ناخۆم تەنیا ئاوەکەی دەخۆمەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ تۆبەکارێکی ناچار کە خواردنێکی حەرام بەتەواوەتی نەخوات لە سنووری شاری #سنە# بەتەوسەوە دەوترێت: ئاوی ئەخوا دانی ناخوا.[1]