ئەم حەقە ناوەیتە قەور
دەوترێت خودای گەورە لە هەموو حەقێکی خۆی لەسەر بەندەکانی خۆش دەبێت تەنیا حەقی خەڵکی لەسەر یەکتری نەبێت، حەق: ماف، قەور: گۆڕ، قەبر، زۆرجاران کەسێک ستەمێک لە کەسێک دەکات یان مافی کەسێک دەخوات و پێشێلی دەکات، وەکوو هەڕەشە و گوڕەشە و تۆڵەکردنەوە خاوەن مافە خوراوەکە پەنجە بۆ ڕادەوشێنێت و بەو کەسەی کە حەقەکەی خواردوە دەڵێت: ئەم حەقە ناوەیتە قەور. [1]