لە پاڵەوانێتی یاریزانانی تایکواندۆی یانە و هۆڵەکانی ئێراقی لە شاری #بەغدا# کوڕە یاریزانێکی کوردی شاری #هەولێر# توانی یەکەمی یاریزانانی ئێراقی بێت لە یارییەکانی پارا تایکواندۆ بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، #شاد سابیر# یاریزانی پارا تایکواندۆ کە خاوەن ئاستێکی بەرزە و چاوی لەوەیە لە داهاتوو بەشداری پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی جیهانی بکات بۆ ئەوەی بتوانێ بە مەدالیای زێڕ بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەسەر ئاستی ئێراقی توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و بگاتە ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراقی، لەم بارەشەوە (عەلی سەرکەوت) ڕاهێنەری تایکواندۆی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراقی و یاریزانی ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئاستی ئەم پاڵەوانێتییە زۆر بەرز بوو ئێمەش وەکوو هۆڵێکی شاری هەولێر بە کۆمەڵێک یاریزانەوە بەشداری پاڵەوانێتییەکەمان کردبوو و توانیمان ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین لە ئاستی پارا تایکواندۆش یاریزانی شاری هەولێر کە تاکە یاریزانە توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی ئێراقی بەدەست بهێنێت، ئێمە بەردەوامین لە گرنگیدان بە یارییە تاکییەکان و ئامانجمان ئەوەیە بتوانین زۆرترین ئەنجامی گەورە لەسەر ئاستی ئێراقی بۆ شاری هەولێر بەدەست بهێنین، ئەگەر پشتگیریمان بکرێت ئەنجامی زۆر گەورە دەتوانین بەدەست بهێنین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 10 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!