تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەشدار لە خولی نایابی یانەکانی ئێراقی ئەم وەرزە بە پێکهاتەیەکی بەهێز و پڕ لە یاریزانی ئەستێرە و بە ستافێکی ڕاهێنەری کوردی بەشداری یارییەکانی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی ئێراقی دەکەن، یانەکە بۆ ئەمساڵ 2024 کەمپێکی مەشقی بەهێزی لە شاری #هەولێر# و #سلێمانی# ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن کێبڕکێی یانەکانی تری بەشدار لە خولەکە بکەن، کارگێڕیی یانەکە بە بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەری غانی و کۆتدیڤوار مۆرکردووە ئەوانیش هەریەک لە یاریزانان (محەمەد عەباس غانی و ڤیڤیان لاسی کۆتدیڤواری و نوور ولاسی لە وڵاتی غانا) جگە لەمەش یاریزانانی یانەکە بەردەوام لە مەشقدان بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەکانیان لەم وەرزە دڵخۆشکەر بێت و تیپەکە بگەینە ڕیزی یانە پیشەگەرەکانی ئێراقی، وەرزی ڕابردووش پێشمەرگەی سلێمانی هەوڵەکانی بێ سوود بوو لە گەیشتن بۆ ڕیزی یانە گەورەکان ئەم وەرزە هەموو هەوڵێکیان گەیشتنە بەم خەونە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 13 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!