تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەولێر# ئەم وەرزە بە سەرپەرشتی #سەمیر بابۆ#ی ڕاهێنەری کوردی شاری هەولێر دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ خولی ئەستێرەکانی ئێراقی، لە سێ یاری ڕابردووش یانەی هەولێر بووەتە جێگای متمانەی بەشێکی زۆری هاندەرانی شارەکە، لە ئێستادا 2024 تیپەکە پێشەنگی خولی پیشەگەرانی ئێراقی گرتووە بە تۆمارکردنی حەفت خاڵ، هەولێر ڕۆژانە مەشقەکانی زۆر بە چڕی ئەنجام دەدات لەسەر یاریگای یانەی وەرزشی شەهید فرانسۆ هەریری، هەرچەندە یارییەکانی خولی ئێراقی بۆ پاڵاوتنی هەڵبژاردەکان بۆ گەیشتن بە مۆندیال وەستاوە، بەڵام هەولێر نەوەستاوە لە مەشقەکانی، بابۆی ڕاهێنەر پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکە تیپەکە بەبەهێزی بهێڵێتەوە هەم لە ڕووی دەروونییەوە یانەکەی ئامادە کردووە هەمیش لە ڕووی هونەرییەوە تیپەکە بێ کەم و کوڕییە، جیاوازی ئەم ڕاهێنەرە کوردە لەگەڵ ڕاهێنەرانی پێشخۆی ئەوەیە زیاتر پشت بە پلانی تۆکمە و هێرشبەری دەبەستێت، بۆیە لە ئێستادا بەشێکی زۆری هاندەران پشتیان بە تواناکانی ئەم ڕاهێنەرە کوردە بەستووە و ئومێدیان پێ هەڵچنیوە دەیانەوێت لەم وەرزە هەولێرێکی تەواو جیاواز بێت لە چاو ساڵانی ڕابردوو، بابۆی ڕاهێنەر زیاتر پشت بە یاریزانی لاو دەبەستێ و ئومێدیان بۆ درووست دەکات و هەلی یاری کردنیان پێ دەدات، بۆیە لە ئێستادا یانەکە لەسەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە کوردە چووەتە قۆناغێکی تازە و هەنگاوبەهەنگاو یانەکە دەکەنە تیپێکی بەهێز و جێگای متمانە لە خولی یانەکانی ئێراقی، یانەی هەولێر بە ستافی کارگێڕیی تازە دەیانەوێت هەموو کێشەکانی یانەکە چارەسەر بکەن و یانەکەش ببەنەوە پێشەوەی ڕیزبەندی یانەکان و شەڕی سەرجەم یانەکانی تری ئێراقی بکەن و هەنگاوبەهەنگاو پلانی تۆکمەتر دابنێن بۆ سەرخستنی تیپەکە بۆ ئاستێکی باشتر.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 10 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!