ناونیشانی بابەت: سلێمانی.. خانوویەکی کۆن دەکرێت بە مۆزەخانەیەکی ھونەری
ئاامدەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
لە درێژەی ھەوڵدان بۆ پاراستنی خانووی گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی و لەسەر بڕیاری قایمقامی# سلێمانی# و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی، بڕیارە خانوویەکی ناو گەڕەکێکی کۆنی سلێمانى بکرێتە مۆزەی ھونەری (#مەدحەت کاکەیی#).
خانووەکە کەوتووەتە گەڕەکی سابوونکەران و ئێستا نۆژەنکردنەوەی بە شێوەی شوێنەواری دەستی پێکردووە و دوای تەواوبوونیشی دەبێت بە مۆزەیەکی ھونەری، کە سەرەڕای پاراستنی، دەبێت بە شوێنێک، کە میوانان و ھونەردۆستان و خەڵک سەردانی بکەن و سەیری کارە ھونەرییەکانی ھونەرمەندەکە بکەن، کە لەو خانووە نمایشیان دەکات.
بڕیارە دوای کردنەوەی مۆزە ھونەریيەکە، فێرگەیەکی تایبەت بە پێگەیاندنی ئارەزوومەندانی ھونەری شێوەکاريشی لێ بکرێتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=