تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەولێر# بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی ئەم وەرزە لەسەر دەستی ڕاهێنەری کوردی شاری #هەولێر#، #سەمیر سدیق حەمەد# دەیەوێت تیپێکی بەهێز درووست بکەن بۆ خولە گەورە پڕ ئەستێرەکانی ئێراقی، کارگێڕیی یانەی هەولێر ئەمساڵ 2024 زوو کەوتووەتە خۆ بۆ ئەوەی زۆرترین گرێبەستی تێکەڵ لە یاریزانانی کورد و بیانی مۆربکات و تیپەکە بەبەهێزی بچێتە نێو کێبڕکێیەکان، لە ئێستادا شەش یاریزانی بیانی لە ڕیزی یانەی هەولێر دەبینرێ کە یانەکە بەفەرمی گرێبەستی ئەم یاریزانانەی تەواو کردووە، هەریەک لە یاریزانان (هیگۆر ڤیدالی بەرازیلی و یوسف بن سۆدەی تونسی و کۆلین ئەندەرسۆنی جامایکی و بیلال ئەلعیفەی تونسی و خالید کرداغلی سووری و هێلیۆ مۆنتێرۆی بەرازیلی) بە فەرمی یاریزانی یانەکە دەبن لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی، سەمیر بابۆی ڕاهێنەری یانەی هەولێر ژمارەیەک یاریزانی کوردی لە یانەی تری کوردستانی هێناوەتە ڕیزی تیپەکە بۆ ئەوەی بتوانێ کێبڕکێ لەگەڵ یانەکانی تر بکەن لەسەر ئاستی یانەکانی ئێراق. سەمیر بابۆ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی گرفتەکانی یانەکە چارەسەر بکات و تیپێکی بەهێز لەسەر ئاستی ئێراق بۆ یانەی هەولێر درووست بکات، جگە لەوەش یانەی هەولێر بە نیاز بوو کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان لە وڵاتی تورکیا ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی هەندێک گرفتی تەکنیکی کەمپە مەشقییەکە بۆ شاری هەولێر گواسترایەوە و بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە هاوینە هەواری پیرمام ئەنجام بدات.[1]