ناونیشانی بابەت: بەوێنە... مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
مەزارگەی #پیرشالیار# دەکەوێتە گوندی #هەورامان#، کە مەزارگەی یەکێک لە سەرەکیترین کەسایەتییەکانی ئایینی #یارسان# (کاکەیی)ە.
وشەی پیرشالیار لە سێ بەشی پیر+ شا+ لیار پێکهاتووە، کە هەر بەشێکیان مانای جیاوازی هەیە.
پیر: واتا ئەو کەسەی کە حەوت قۆناغی سەرەکیی ئایینی یارسانی تێپەڕاندووە.
شا: بە واتای خاوەن شکۆمەندی و گەورەییە و کەسێک کە بتوانێت ڕەزامەندیی خەڵک بەدەست بێنێت.
لیار: بەشی سێیەمی وشەکە، بە مانای پارێزەر و میراتگر و جێنشین دێت.
بەگشتی پیرشالیار بە واتا، کەسێک یان کەسایەتییەکی ئەفسانەیی- مێژوویی، بە واتای شای شاهان، یان پیری پیران دێت.
بێجگە لە مەزارگەی پیرشالیار، چەندین مەزارگە و شوێنی ئایینیی دیکەی پیرۆز لەو گوندە و لەدەوروبەری هەن، کە زۆربەیان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو ناوچەیە شوێنێکی تایبەتە لە ئایینی یارسان و پەیڕەوانی.
گوندی هەورامان دەکەوێتە بەشی هەورامانی تەخت لە #کوردستان#ی رۆژهەڵات.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!