بابەت: وەرزشی
نووسین: #فەرحان جوبرائیل برادۆستی#
هەر وڵاتێکت بینی لە ئۆڵۆمپیاد و لە کایەکانی تری وەرزش بەرهەمیان هەبوو لە بەدەست هێنانی ملوانکەی زێر و زیو و برۆنز و جامیتر...
ئەوە بزانە ژێرخانێکی وەرزشی وا تۆکمەیان هەیە، ئێمە بەچەند ساڵێکیتریش پێی ناگەین!
ئەمەی دیارە وێنەی قوتابخانەیەکی وڵاتی چینە، کەوا لەسەر بانی قوتابخانە، یاریگای گۆڕەپان و مەیدانیان درووستکردووە، هەر لە دەستپێکی تەمەنی قوتابییان، مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکەن ئامادەیان دەکەن بۆ پاڵەوانییەتی سەر ئاستی قوتابخانەکان و شارەکان و وڵات و کیشوەر ...
لەلای خۆشمان تاکوو ئێستا بینایی قوتابخانە زۆر کەمن باسی یاریگای وەرزش هەر لێگەڕێ...!
ئەگەر یاریگاش هەبێت سەبەیە (کۆنکرێت)، دەستت لەسەر دڵت دەبێت لەبەر پێکانی قوتابییان!
وەرزش لە قوتابخانەکان لە دەستی هەندێک مامۆستای دژەوەرزشە و نوێژی مردووی لەسەر کراوە و وێڵکراوە!
لەلای هەندێکیان وەرزش واتە تۆپی پێ، یاخود باسکردنی 17 یاساکەی تۆپی پێ!
ئەگەر گرینگی بە یارییە بچوکەکان و یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان و یارییە هزرییەکان نەدرێت، واتە هەر هیچ نەکراوە بۆ قوتابییان!
منداڵی کۆڵانیش دەزانن تۆپی پێ چییە و فاوڵ چییە .....هتد.
ئینجا ئەگەر بەردی بناغەی وەرزش بە تۆکمەی دانەنرێتەوە، هەر وەکوو وڵاتی ئێراق دەبین، 46 ملیۆن سەرنشینی هەیە، لە یارییە تاکەکان چوار یاریزانی بۆ ئۆڵۆمپیاد ڕەوانە کردبوو، یەکێک مادەی وزەبەخشی بەکار هێنابوو، ئەوانی تریش بۆ گەشت چووبوون.[1]