یەکێتی هێزی بەرگری بهاوێسی ئێراقی لقی #هەولێر# هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی یانە و هۆڵە وەرزشییەکانی شاری هەولێر، ئەم پاڵەوانێتییە بە بەشداری 120 یاریزانی یانە و هۆڵە بەشداربووەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەکە یاریزانە بەشداربووەکانی پاڵەوانێتییەکە کێبڕکێیان لە کێشە جیاوازەکان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی مەدالیای پاڵەوانێتییەکە، لەم بارەشەوە مامۆستا دانا سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەکە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی بە مەبەستی زیاتر خزمەت کردنی ئەو یارییە لە شاری هەولێر هەڵساین بە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییە، ئامانجمان پێشخستن و بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم یارییەیە، 120 یاریزان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشداربوون لە چەند کێشی جیاواز کێبڕکێیان دەکرد، بەهیوای ئەوەین بتوانین لە داهاتوودا کاری گەورەتر بکەین بۆ زۆرترین پاڵەوانێتی ئەنجام بدەین، ئەنجامەکانیش بەم شێوەی خوارەوە بوون.
1-هەستی فاخیر 26 کگم.
2-سام سەمیر 36 کگم.
3-هێدی نەریمان 46 کگم.
4-هەردی نەریمان 55 کگم.
5-میلاد یاسین 58 کگم.
6-ئاریت نیهاد 62 کگم.
7-پەیوەند ئیسماعیل 61 کگم.
8-عەبدول ڕەحمان یاسین 66 کگم. [1]