دانا بە درکە و کەر بە نەقیزه
وتراویشە: #دانا بە ئیشارە و نادان بە کوتەک# کەسی زیرەک و ژیر و زانا تەنیا بەدرکەیەک و ئاماژە و نیشانە و ئیمایەکی گەرەکە تاوەکوو لە شتێک تێ بگات، بەپێچەوانەشەوە خەڵکی نەفام و کەودەن و نەزان تا کوتەک و نەقیزیەکی نەسرەوێنی تێ ناگات بۆ ئەو جۆرە کەسانە لە #سنە# و دەوروبەری وتراوە: دانا بە درکە و کەر بە نەقیزه.[1]