کۆسار عوسمان
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: ئێراق وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا هەیە. لە بابەتی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانیش ئاماژە بە باکووری کوردستان دەکات و دەڵێت: سوودی زۆری لێ دەبینێت.
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی تورکیا کە ڕۆژی (سێشەممە، #24-12-2024# )، بەڕێوەچوو، جەودەت یەڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد کە پلان وایە لە بەسەرەوە دەستپێبکات و لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە نێو باکووری کوردستان و تورکیا.
بڕیارە ساڵی 2025، کارەکانی درووستکردنی بەندەری گەورەی فاو تەواو بکرێن و 90 شوێن بۆ لەنگەرکردنی کەشتی لەوێدا درووست بکرێن.
پێشبینی دەکرێت ئەو پڕۆژەیە کات و تێچوو کەم بکاتەوە، ئەوەش بە کورتکردنەوەی مەودای نێوان چین و ئەوروپا، بەراورد بە ڕێگەی دەریایی کە بە نۆکەندی سوێسدا تێدەپەڕێت.
بەرپرسانی تورکیا بەردەوام باس لەو پڕۆژەیە دەکەن. ئەیلوولی ئەمساڵ تورکیا جیدیبوونی خۆی لەسەر پشتیوانیکردنی پڕۆژەکە ڕاگەیاند.
ھاکان فیدان ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕۆژی#13-09-2024# ڕایگەیاند، ئێراق، ئیمارات، تورکیا و قەتەر لە دیدار و کۆبوونەوەی چڕدان لە بارەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان.[1]