ناونیشانی بابەت: خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری #ھەرێمی کوردستان# ڕایگەیاند، کورد خاوەن ژمارەیەکی زۆر خورادنی تایبەت بە کولتوور و نەریتی خۆیەتی و لەمیانی ھەڵسەنگاندنیش بۆ ئەو جۆرە خواردنانە، گەشتیارییە بیانییەکان زۆر لێی ڕازی بوون، بۆیە لە ھەوڵ داین ھەندێک لەو خواردنانە بکەینە بڕاندێکی خۆراکیی جیھانی.
#ئیبراھیم عەبدولمەجید#، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوار بە ( باسکورد)ی ڕاگەیاند: بەدرێژایی مێژوو کورد خاوەن خواردنی تایبەت بەخۆی بووە و لە پاشماوە و شوێنەوارە دێرینەکانیش ئەوە دۆزراوەتەوە، کە کورد خواردنی جۆراوجۆر و تایبەت بەخۆی ھەبووە و بایەخی پێ داوە، کە تاوەکوو ئێستاش ئەو کولتوور و نەریتەی درێژە پێ داوە و پاراستوویەتی.
گوتیشی: لەمیانی بایەخدان بە بڕگەکانی گەشتوگوزار ئەوەمان تێبینی کرد و ھەڵسەنگاندنیشمان بۆی کرد، کە گەشتیارانی بیانی زۆر سەرسامانی خواردنی کوردەوارین، بۆیە خستمانە ناو پلانەوە، کە ئەو بابەتە بە ستاندار بکەین و کاری لەسەر بکەین.
باسی لەوەش کرد: بۆ ئەو مەبەستە ماوەی دوو ساڵە چێشتلێنەرە کوردەکان (شێف) بەشداریی فێستیڤاڵی شێفەکان دەکەن، کە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ شێفی 30 وڵات ڕێک خدەدرێت، بۆ ئەو مەبەستە عێراق بەنیازە گرووپێکی زانستیی شێفەکان درەست بکات، کە شێفی ھەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت و ساڵانە بەشداریی فێستیڤاڵە جیھانییەکانی تایبەت بە خۆراک دەکەن.
بە گوتەی ئیبراھیم عەبدولمەجید، لە رێگەی ئەو گرووپەوە، ژمارەیەک خواردن و خواردنەوەی کوردەواری دەکەنە بڕاندنی خۆراکی جیھانی، ئەوەش کاریگەریی لەسەر ھاتنی زیاتری گەشتیاری بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت و زیاتر بە کولتوور و دابونەریتی کوردەواری ئاشنا دەبن.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!