قەحبە لە پیریا بەرەو خوا ئەڕوا
وتراویشە: قەحبەی پیر دەوێتە دەڵاڵ یان #قومارباز لە بێ پووڵیا تەوبە ئەکا#، کاتێک کەسێک تاقەت و توانا و هێزی ئەنجامدانی کارێکی نەمێنێت و بەمنەتەوە بڵێت ئەو کارەی ناکەم لێی وەرناگیرێت وەکوو چۆن ئافرەتێکی بەئاڵووش و حەز لە مێرد و بێ ئابڕوو و لەشفرۆش کە پەکی دەکەوێت و پیروخەڕۆ دەبێت دەست بەنوێژ و بیسمیللا دەکات بۆ ئەو جۆرە ژنانە لە شاری #سنە# وتراوە: قەحبە لە پیریا بەرەو خوا ئەڕوا.[1]